رووداو زانیاری لەبارەی دەرچووە یەکەمەکانی 12ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک قوتابیی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمن. دوو کەس لەوان لە شاری سلێمانین و یەکێکیان لە قوتابخانەیەکی سەر بە پەروەردەی رۆژهەڵات و ئەوی دیکەش لە قوتابخانەیەکی سەر بە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییە. بەگوێرەی زانیارییەکان، قوتابییەکی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەییش لە هەولێر هەر یەکەمە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دوو قوتابی لە هەڵەبجە دووەمن. یەکێکیان ناوی لانە عەزیز شەوکەتە لە ئامادەیی هەڵەبجەی کچان؛ هەروەها دەرچوویەکی دیکە لە شاری سلێمانی دووەمە؛ قوتابییەکی قوتابخانەی ئامادەیی فامی ناحکومی لە رانیە دووەمە و قوتابییەکی دیکەش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دووەمە. ئەو دەرچووەی گەرمیان ئەم ساڵ لە قوتابخانەی شەهید ئارام خوێندوویەتی.
 
رووداو زانیویەتی، دوو قوتابی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین سێیەمن؛ یەکێکیان لە ئامادەیی کێوەڕەشە لە رانیە و ئەوی دیکەش لە ئامادەیی سەنگەسەرە. هەروەها لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیش دەرچوویەکی 12ی ئامادەیی سێیەمە کە لە قوتابخانەیەکی ناحیەی رزگاری خوێندوویەتی.