لە لوڕستان دوو کەس لە بیرێکدا بە گازی ژەهراوی خنکان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەر بە شاری دوورودی پارێزگای لوڕستان، دوو کەس بەهۆی گازی ژەهراویی نێو بیرێک خنکان.
 
سەید مستەفا مووسەوی، قایمقامی دوورود رایگەیاند، کاژێر 18:50ی ئێوارەی پێنجشەممە 18ی تەممووزی 2024 لە گوندی یوسف ئاوای سەر بەو شارە، دوو کەس لە بیرێکی نایاساییدا خنکان.
 
مووسەوی گوتی، بەپێی زانیارییەکان، گەنجێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی رێساکانی سەلامەتی چووەتە نێو بیرێکی کشتوکاڵی، کە قووڵاییەکەی زیاتر لە شەش مەتر بووە، بەڵام تووشی ژەهراویبوون بە گاز دەبێت و تەندروستیی تێکدەچێت.
 
ئاماژەی بەوەش کرد، کەسێکی دیکە بۆ رزگارکردنی گەنجەکە دەچێتە نێو بیرەکەوە بۆئەوەی رزگاری بکات، بەڵام ئەویش ژەهراوی دەبێت و لە ئەنجامدا هەردوو کەسەکە گیانیان لەدەستدەدەن.
 
بە گوتەی قایمقامی دوورود، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ دادپزیشکیی شارەکە گوازراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە