لە پیرانشار دوو کەس بە گوللە بریندارکران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس بریندار بوون.
 
یونس ئەرجومەند، بەڕێوەبەری پۆلیسی پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە گەڕەکی شیناوەی شارەکە، دوو گرووپ بەهۆی ناکۆکیی دارایی دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت و تەقە لە یەکدی دەکەن.
 
بە گوتەی یونس ئەرجومەند، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا دوو کەس بریندار بوون و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گوازرانەوە  نەخۆشخانەی شارەکە.
 
رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەش، لە رووداوێکی دیکەی تەقەکردندا لە شاری پیرانشار، کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پیرانشار دەڵێت، ئەو کەسەی تەقەی کردووە، هەڵاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راکان جبووری.

هێشتا راکان جبووری پارێزگاری کەرکووکە

هەفتەیەک زیاترە راکان جبووری سوێندی یاسایی خواردووە و بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەڵام هێشتا دەستبەرداری پۆستە ئیدارەییەکە نەبووە و پارێزگاری کاربەڕێکەری کەرکووکە.