ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک: دەریاچەی ورمێ تاوەکو پاییز وشک دەبێت

19-07-2023
فواد حەقیقی
دەریاچەی ورمێ مەترسیی وشکبوونی لەسەرە
دەریاچەی ورمێ مەترسیی وشکبوونی لەسەرە
نیشانەکردن دەریاچەی ورمێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆیەکی ئێران، مەترسیی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ تاوەکو پاییز، لە ئارادایە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە زانکۆی شەریفی تاران کردوویەتی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بۆ کەمترین ئاست لە 60 ساڵی رابردوو دابەزیوە و بەراورد بە پار، نیوە زیاتری رووبەری دەریاچەکە وشکبووە.
 
دەریاچەی ورمێ رەنگە دوایین هەناسەکانی بدات، بەڵام بەرپرسان هەوڵدەدەن نیشانی بدەن دۆخەکەی باشە. یاسر رەهبەردین، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، "دەریاچەکە یەک ملیار و 360 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی تێدایە و رووبەرەکەشی هەزار کیلۆمەتر دووجایە".
 
بەڵام چەند رۆژ لەمەوبەر عیسا کەلانتەری، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران گوتی، دەریاچەی ورمێ 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، کەچی سێ ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە سێ ملیار مەتری سێجای تێدابوو؛ رووبەرەکەشی 920 کیلۆمەترە، کەچی دوو ساڵ لەمەوبەر 3 هەزار و 100 کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو".
 
زانکۆی شەریفی تاران لە راپۆرتێکدا کە چەند رۆژ لەمەوبەر بڵاویکردەوە، دەڵێ: تاوەکو پاییز، دەریاچەی ورمێ ئاوی تێدا نامێنێت.
 
روحوڵڵا موتەفەکر ئازاد، پەرلەمانتاری ئێران دەڵێ "ئێمە وەک دەستە بەدوداچوونی ناوەندی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ و وەک نوێنەری پەرلەمانیش، بۆ ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ بەگوێری پێویست بەدواداچوونمان کردووە و، هیوادارین مۆتەکەی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ، لەنێوبچێت".
 
بەهۆی هەوای زۆر گەرمی ئەمساڵەوە، ئەو رێژە ئاوەش کە لە دەریاچەکەدا ماوە، زۆر بەخێرایی بەهەڵم دەبێت. بەهەڵمبوون، کشتووکاڵ، گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانی سەر دەریاچەی ورمێ و وشکەساڵی، هۆکارەکانی ئەم دۆخەی دەریاچەی ورمێن.
 
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوە کرد "بەرپرسانی بوارە جیاوازەکان لە هەوڵدان ئەم دەریاچەیە ببووژێتەوە".
 
بەپێی چەند وێنەیەک کە زانکۆی شەریف بڵاوی کردوونەتەوە، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ لە 60 ساڵی رابردوودا بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە. لە 10 ساڵی رابردوودا، لە ساڵانی 2019 و 2020 دۆخی دەریاچەکە هەندێ ژیایەوە، بەڵام سێ ساڵە بەردەوام ئاوەکەی کەم دەبێتەوە و ئێستا تەنیا هەندێ بەشی باکووری، ئاوی تێدایە.
 
حکومەتی حەسەن رووحانی ویستی دوو پرۆژە بۆ سنووردارکردنی کشتوکاڵ بۆ پاراستنی ئاوی دەریاچەکە جێبەجێبکات، بەڵام بۆی جێبەجێ نەبوو، چونکە پارەی پێویست بوو. 
 
لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا، دوو پڕۆژە بۆ ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ تەواو بوون، کە نزیکەی 400 ملیۆن مەتری سێجا ئاو بۆ دەریاچەکە دابین دەکەن، کەچی بۆ ژیاندنەوەی، ساڵانە چوار ملیار مەتری سێجا ئاوی پێویستە، واتا "پێدانی هەناسەی دەستکرد بە دەریاچەکە، تەنیا هەندێ مردنەکەت دواخستووە". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".