رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-07-2023، گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ و نزیکی 30 خولەک شەڕ لە نێوانیاندا روویدا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی کانی ماسێ کە نەیویستووە ناوی ئاشکراببێت بە رووداوی گوت، شەڕەکە کاژێر 11:15 خولەک روویداوە. لە سەرەتادا گەریلاکان بە ئاڕ پی جی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵە سەربازییەکە دواتر شەڕەکە بەردەوام بووە.
لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو خاڵە سەربازییە چەندین جاری دیکە هێرشیکراوەتە سەر بەهۆی ئەوەی خاڵێکی ستراتیژییە.
بەهۆی شەڕەکەی ئەمڕۆوە لە چیای بارۆخێ ئاگرکەوتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە؛ هەروەها تاوەکو ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە نەیانتوانیوە بچنە شوێنەکە بەهۆی بوونی مەترسی لە ناوچەکە.
ساڵی رابردوو، دوو گەشتیاری بیانی لەو ناوچەیە بەهۆی تەقینی TNT گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ