مەسرور بارزانی و زەریف: کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن

19-07-2020
نیشانەکردن ئێران جەواد زەریف
A+ A-
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیاندا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوولایان کرد. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور. 
 
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەی جەواد زەریف و مەسرور بارزانیدا هاتووە، "گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی. هەروەها جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی کردنی هەردوولا کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەپێی راگەیێندراوەکە، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتیانی عێراقدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە