وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، خۆشحاڵە کە پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر بەتایبەت پەیوەندییە ئابوورییەکان بەردەوام بوون و کۆرۆناش نەیتوانیوە درز بخاتە ئەو پەیوەندییانە.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە پاش سەردانی بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە عێراقییەکان لەنێویاندا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هاتە هەولێر. لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد ئەوان پێشوازی لە "عێراقی نوێ" دەکەن و رۆڵی ئاشتەوایی بەغدا بەرز دەنرخێنن.
بڕیارە سبەینێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە بکات و پێشبینی دەکرێت، هەوڵی لێکنزیککردنەوەی تاران و ریاز بدات.
جەواد زەریف گوتیشی دەوڵەتی عێراقی نوێ کە هەموو نەتەوەکانی لەخۆگرتووە وەک "میحوەری ئاشتی و ئاشتەوایی دەبیندرێت و ئێمە پێشوازی لەم رۆڵەی عێراق دەکەین". باسی لەوەشکرد، "خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ناوچەکە واقیعی عێراقی نوێی پەسندکردووە کە سەرۆککۆمارەکەشی کوردێکی عێراقییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی لە "هەندێک" وڵاتی ناوچەکە گرت کە درەنگ "عێراقی نوێیان" قبووڵکردووە، گوتیشی هەرچۆنێک بێت گرنگە ئێستا عێراقی نوێ لە ناوچەکە بەفەرمی ناسێندراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە باسی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ئێران دراوسێیەکی "زۆر گرنگە" و پشتگیرییەکانی ئەو وڵاتە لەکاتە سەختەکاندا لەبیر ناکات.
هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی مێژوویی، ئابووری، بازرگانی کولتووری و کۆمەڵایەتی هەیە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکان لەو بوارانەدا خواستێکی بەردەوامی هەرێمی کوردستانە و هەمیشە کارمان لەسەری کردووە".
لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و رۆڵی "گرنگی" ئێران لەو پێشهاتانە و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری کێشەکان و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لەلایەنی ئابووری تاوتوێ‌کران.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 19/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندێكى ياوه‌رى كر
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر له عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئێران له به‌غدا و ژماره‌يه‌كى به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ريف جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگيى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كرده‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا تيشكيان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى وه‌زيرى ئێران و شاندى ياوه‌رى ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانيشى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به دراوسێيه‌كى زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان هيچ كاتێك پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى و گه‌لانى ئێران له كاته سه‌خته‌كان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بير ناكات. ئێران هه‌ميشه وه‌ك دۆست و دراوسێيه‌ك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى دۆسانه‌ى دراوسێيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى، پێويستييه‌كى له‌پێش و گرنگه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كى دێرينى مێژوويى، ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوورى، جموجووڵێكى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانيشی له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميدا هه‌يه. په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌و بوارانه‌دا كه پێويستى و جێى بايه‌خى هه‌ردوولان، خواستێكى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌ميشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گۆتى: له‌گه‌ڵ جه‌نابى وه‌زير په‌يوه‌ندييه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌روه‌ها پێگه و ڕۆڵى گرنگى ئێرانمان له هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرد. داكۆكيمان له پێويستى و گرنگيى سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان كرده‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه باسيان له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگه‌رييه‌كانى كردووه به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، هه‌روه‌ها كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر هاتوچۆ و جموجووڵى ده‌روازه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه و ئه‌زموونى ئێران له‌مباره‌يه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
له كۆتاييدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێزان باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى له به‌غدا و كونسوله‌كانيان له هه‌ولێر و سلێمانى كرد كه ڕۆڵێكى به‌رچاو له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولادا ده‌گێڕن.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتەیەکدا گوتی: سوپاسی میوانداریی گەرمی برا و دۆستی زۆر باشم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی بەڕێزی هەرێمی کوردستان دەکەم لە هەولێری زۆر جوان، زۆر خۆشحاڵم کە بۆ سێیەمین جار لە ميانى بەرپرسیاریه‌تیم لە سەردانمدا بۆ عێراق ئەو دەرفەتەم بۆ ڕەخسا سەردانی هەرێمیش بکەم.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ئێمە عێراق بە هەموو نەتەوە و گرووپە مەزهەبی و نەژادیەکانییەوە زۆر ئازیزە و دراوسێیەکی باشە و ئەولەوییەتی سیاسەتی ئێمە عێراقە و دەخوازین کە شاهیدی پەیوەندیی دۆستانە و برایانە و هاوکاری لە ناوخۆی عێراق و نێوان عێراق و ناوچەکە بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بین.
زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ناوچەکە لە ڕاستییەکانی عێراقی نوێ تێگەیشتووە. هەڵبەت بۆ هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە زۆری خایاند بۆ قبووڵکردنی ڕاستییەکانی عێراقی نوێ، بەڵام زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە ئەمڕۆ ناوچەکە ئەو ڕاستییەی وەرگرتووە، عێراقێک کە لە هەموو نەتەوەکان پێکهاتووە و سەرۆک کۆمارەکەیشی کوردێکی عێراقییە. ئەوەش زۆر گرنگە کە ئەم عێراقە لە ناوچەکەی ئێمەدا بە فەرمی ناسێنراوە و لەگەڵ ئەم عێراقە وەک میحوەرێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
هه‌وه‌ها گوتی: ئێران پێشوازی لە ئەم ڕۆڵەی عێراق دەکات و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و خێزانی و تەنانەت خزمایەتيش، هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه و هاوكاریی ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ردەو‌ام له گه‌شه‌سەندایه.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌روه‌ها گوتى: دڵخۆشین كه ته‌نانه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆناش نه‌یتوانی ڕێگری له په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌روازه سنوورییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام كراوه بوون و هیوادارم هه‌رده‌م هه‌روا بێت. ئاماده‌ییی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه هاوكاری بکەین و بتوانین ئه‌زموونه‌كانی خۆمان له خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دابنێین، ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان زیاتر گه‌شه پێبده‌ین و پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر به‌تایبه‌ت له بواری ناوچە پیشه‌سازییه‌كان و ڕێگه‌ی ئاسن و له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت. هیوادارین له سه‌ردانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەڕێزی عێراقدا بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكارییانه فراوانتر بكه‌ین.
جارێكی دیكه سوپاسی ئه‌و پێشوازی و میواندارییه گەرمەی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێم دەکەم و هیوادارم هه‌موو ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام و به‌هێزتر بێت. هه‌روه‌ها یادی شه‌هید سولێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆڵێكی باش و بەرجەستەی هه‌بوو له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئازای عێراق و پێشمه‌رگه ئازاكانی كوردستان كه به‌رامبه‌ر داعش و بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر هه‌ولێر وه‌ستابوو، یادی ئه‌و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هیوادارین ئه‌و برایه‌تییه‌ی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه. جارێكی دیكه سوپاسی میوانداریتان ده‌كه‌م جەنابی سەرۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ