بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای شێخان دوو کەس دەکوژرێن

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە

رووداو - هەولێر 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چڕە لە قەزای شێخان کچ و کوڕێک کوژران. 

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە تەمەنی 18 ساڵە، کوڕەکەش تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. 

هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بکوژەکە کە برای کچەکە بووە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئێستا تەرمی هەردووکیان لە نەخۆشخانەی دادە لە دهۆک و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.