لە ورمێ پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتا

هاونیشتیمانییەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.
 
رەزا جەبارزادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری خۆی، رایگەیاند لە گوندی پێسکی سەرووی سەر بەو شارە هەورە برووسکە لە کەسێکی تەمەن 60 ساڵی داوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری خۆی گوتی، تەرمی ئەو کەسە بۆ دادپزیشکیی شارەکە گوازراوەتەوە و دوای راپۆرتی فەرمیی دادپزیشکی، تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
 
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین بەشی باکووری پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە و کەشناسی پارێزگاکەش دەڵێت، ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە بەردەوامە.