پژاک: هێرشی سوپای پاسداران زیانی بە ژینگەی کۆساڵان گەیاندووە

19-06-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن کۆساڵان پژاک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچەی کۆساڵان لە پارێزگای سنە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "شەڕ رێگەچارەی راستەقینەی کێشەکان" نییە.
 
پژاک لەو راگەیێندراوەدا دەڵێت، "بەسەربازییکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا قەیرانەکان گەورەتر دەکات و دۆخی کۆمەڵگەی کوردی خراپتر دەکات."
 
لە راگەیێندراوەکەی پژاکدا هاتووە، سوپای پاسداران لەم رۆژانەدا لە ناوچەی کۆساڵان "بە ئەنقەست و سیستماتیک ژینگەی لەنێوبردووە" و "هەوڵی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی" داوە.
 
محەممەدتەقی ئوسانلو، فەرماندەی قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدا رۆژی 13-06-2023 گوتبووی، لە ناوچەی کۆساڵان ئۆپەراسیۆنێک بۆ "لەنێوبردنی یەکجاریی ئەندامانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش" بەڕێوەچووە و، "ئۆپەراسیۆنەکەش تاوەکو لەنێوبردنی دوایین کەسیان بەردەوام دەبێت".
 
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، کە باڵی چەکداریی پژاکە، رۆژی هەینی 16-06-2023 راگەیێندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران لە ناوچەی کۆساڵانی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشی زەوینی و ئاسمانیی هێزەکانی ئێران بۆ سەر چەکدارەکانیان بەردەوامە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە هەندێک شوێندا شەڕ لەنێوان چەکدارەکانی پژاک و هێزەکانی ئێران روویداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئێران کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون. 
 
یەرەکە دەڵێت، زیانی گیانی بە گەریلاکانیان نەکەوتووە، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە ژینگە و سرووشتی ناوچەی کۆساڵان زیانی زۆری بەرکەوتووە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک لە ناوچەی هەورامان دروستبووە.
 
ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای پاسداران لە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 12-06-2023ـەوە دەستیپێکردووە. فەرماندەی قەرارگەی حەمزە و فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە رۆژی چوارشەممە 14-06-2023 بڵاویانکردەوە، هێزەکانیان هەندێک ناوچەی "گرنگ و ستراتیژی" ئەو ناوچەیەیان کۆنترۆڵکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.