گەنجێک لە بەنداوی دووبز خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە


رووداو دیجیتاڵ 

لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە گەنجێکی کورد لە بەنداوی دووبز خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. 
 
سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی مەلەوانی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە نیوەڕۆوە تیمەکانیان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا دەگەڕێن، بەڵام لەبەر تیژڕەوی ئاوەکە گومان دەکەن بەرەو باشووری دووبز رۆشتبێت. 
 
گەنجەکە، وەک سەرهەد فاتیح دەڵێت، ناوی کاروان وەلی مەحموودە و دانیشتووی کەرکووکە، ماوەی چەند رۆژێکە لە بەنداوەکە وەک فەرمانبەر دەستبەکاربووە، بۆ مەلەوانی چووەتە نێو ئاوەکەوە و خنکاوە.