رووداو دیجیتاڵ
لەسەر کێشەکانی زەویوزاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک سکاڵا لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تۆمارکرا و یەکێک لە سکاڵاکارەکان دەڵێت "سکاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەتی بەعسە لەبارەی زەویی جووتیارانی سنووری کەرکووک."
رۆژی دووشەممە 19-06-2023، دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە بازنەی کەرکووک و یوسف محەممەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سکاڵاکەیان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تۆمارکرد. دیلان غەفوور بە رووداوی گوت، حەوت مانگە سەرقاڵی ئامادەکردنی دۆسییەکەن بۆ ئەوەی بە بەڵگە سکاڵایەکی "بەهێز" ئامادە بکەن تاوەکو بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە و لیژنەی ناوچەی باکووری رژێمی پێشوو لەسەر زەویوزارەکانی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە.
وەک ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، دادگە سکاڵاکەی لێوەرگرتوون و لە داهاتوودا کاتی دانیشتن بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دۆسیە دیاریدەکەن.
دیلان غەفوور دەڵێت، "لە سکاڵاکەدا زیانلێکەوتووانی ئەو بڕیارانەی رژێمی پێشوویان کردووەتە نموونە و وەکالەتیان بۆیان کردووە تاوەکو دادگەی فیدراڵیی عێراق ئاگاداری لایەنی خراپی بڕیارەکان بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ