کوردستان
وێنەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە راستەوە: دیمان عومەر، ئەمین سەڵاح، موخلیس ئادەم و ئازاد مەھدی
رووداو-هەولێر
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. تورکیاش دەڵێت، سێ گەریلای پەکەکەیان کوشتووە.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سیدانیان لە سنووری شارۆچکەی شیلادزێ بۆردوومانکردووە و جگە لە شەهیدبوونی ئەو هاونیشتمانیانە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریش لەنێو خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک لەبارەی ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، رایگەیاند، چوار کەسیان لە سنووری شیلادزێن کە سێ کەسیان سڤیلن و تەرمی کەسێکیشیان نەناسراوەتەوە. ئەو کەسەی دیکەش لە سنووری کانی ماسێ یە.
ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە:
- ئەمین سەڵاح، دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدش
- ئازاد مەھدی، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- موخلیس ئادەم، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- دێمان عومەر، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- تەرمێکی دیکەیان هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک لەبارەی ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، رایگەیاند، چوار کەسیان لە سنووری شیلادزێن کە سێ کەسیان سڤیلن و تەرمی کەسێکیشیان نەناسراوەتەوە. ئەو کەسەی دیکەش لە سنووری کانی ماسێ یە.
ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە:
- ئەمین سەڵاح، دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدش
- ئازاد مەھدی، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- موخلیس ئادەم، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- دێمان عومەر، دانیشتووی شارۆچکەی شێلادزێ
- تەرمێکی دیکەیان هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە
پێشتر وارشین سەلمان بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ لەبارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەھۆی سووتانی تەرمەکەیان یەکێکیان ھێشتا نەناسراوە کە کێیە بەڵام ھەردووکیان گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵە.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی هێرشەکەی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنیت سێ کەسیان کوشتووە کە گەریلای پەکەکەن.
تورکیا لە 15ـی حوزەیرانی 2020 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردووە، وەکو خۆیان دەڵێن، لە وەڵامی زیادبوونی هێرشە چەکدارییەکان بووە بۆسەر بنکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.
ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی فڕۆکە ئێف 16ـەیە و لە 15-6-2020ناوچەکانی شنگال، قەرچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان، مەخموور و خواکورکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد.
رۆژی پێنجشەممە 18ی حوزەیران، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هێزەکانیان زیاتر لە 500 ئامانجی پەکەکەیان لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی پڵنگ"دا لە ناوچەی حەفتانین پێکاوە.
بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی تورکیا لەکاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی پێنجشەممە 18-06-2020 بڵاویکردەوە کە بۆ جاری دووەم فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بانگهێشتکراوە و "پەیامێکی تووند"ی پێدراوە، کە بەخێرایی هێرشەکانیان رابگرن و هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە.
هەروەها رایگەیاندووە "بەتووندترین شێوە دووبارە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە 17ی ئەم مانگە سەرکۆنە دەکەین، چونکە ئەو هێزانە بۆردوومان دەکەن و هێرشیانکردە سەر چەند ئامانجێک لەنێو سنووری نێودەوڵەتی عێراق، ئێمە ئەو پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە کە پێچەوانەی پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن".
رۆژی پێنجشەممە 18-6-2020 بەرپرسێکی باڵای تورکیا کە ناوی خۆی بۆ میدیاکان ئاشکرانەکردووە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان دوای گفتوگۆکردن بوون لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و دەڵێ ، پلانەکە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی کاتییە بۆ ئەوەیە رێگری بکرێت لەوەی لەلایەن پەکەکەوە بەکاربهێنرێنەوە. ئەو بەرپرسەی تورکیا دەڵیت، پێشتر زیاتر لە 10 بنکەی سەربازیی کاتی لە ناوچەکە هەبوون و بنکە تازەکانیش دروستدەکرێن.
لەوەڵامدا ئەمڕۆ هەینی 19-6-2020 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمدواییەی لەنێو خاكی عێراق، حكومەتی توركیا راوێژی لەگەڵ نەكردوون.
هاوکات حامى ئاكسۆى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، دەربارەى ناڕەزايەتييەكانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەسەر ئۆپەراسيۆنەكانیان رايگەياند "لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژى پەكەكە، چاوەڕێى هەماهەنگى و ههنگاونان لە چوارچێوەى خۆگونجاندن لە عێراقى دراوسێمان دەكەين".
ئاکسۆی پەکەکە بە "هەڕەشە بۆسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق" ناودەبات و دەڵێ، ئۆپەراسيۆنەكانى "چڕنووكی هەڵۆ" و "چڕنووكی پڵنگ" كە لەلايەن سوپاى توركياوە لە باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت، پەكەكە دەكاتە ئامانج.
Rudaw Digital
Editing by Omar Shayan
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ