لە زاخۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گۆڕەپانێکی کۆکردنەوەی کارتۆن ئاگری گرت


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هەورەبرووسکەوە گۆڕەپانێکی کۆکردنەوەی کارتۆن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگری گرت. بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، تیمەکانیان خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
 
ئەمڕۆ هەینی، 19-05-2023، رائید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووجار هەورەبرووسکە لە گۆڕەپانەکەیدا و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە، تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
 
گۆڕەپانەکە دەکەوێتە نزیک گەڕەکی بێدارێ لە زاخۆ، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، دوو تیمیان بە 9 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەوە بەشداری لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا دەکەن.