خوێندکارێکی کچ لە زانکۆی کرماشان گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی بەگومانن

19-05-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچە خوێندکارێکی کورد لە بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئازادیی کرماشان گیانی لەدەستدا. کەسوکارەکەی دەڵێن، گیانلەدەستدانی گوماناوییە و داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی بکرێت.
 
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کچە خوێندکارێکی قۆناخی دووەمی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ئازادیی کرماشان بە ناوی سەنا زارع، کتوپڕ گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە کەسانی نزیک لەو کچە خوێندکارە دەستی کەوتووە، سەنا زارع هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و هاوژوورییەکانیشی هەستیان بە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشبوونی نەکردووە و لە ناکاو خوێن لە لووت و گوێی هاتووە و گیانی لەدەستداوە.
 
کەسوکاری سەنا زارع بەگومانن کچەکەیان بە مردنی ئاسایی گیانی لەدەستدابێت و باوکی بە بەرپرسانی بەشە ناوخۆیی و زانکۆی ئازادیی کرماشانی گوتووە، کچەکەی "کوژراوە" و داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی. 
 
فەرهاد گوڵمحەممەدی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی کرماشان رایگەیاندووە، پزیشکی دادی کرماشان پشکنینی بۆ تەرمی سەنا زارع کردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامەکەی رانەگەیێندراوە.
 
سەنا زارع خەڵکی گوندی کوییکی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاوە و تەمەنی 21 ساڵ بوو. ساڵی رابردوو لە بەشی پەرستاریی زانکۆی پزیشکیی کرماشان وەرگیرابوو. تەرمی سەنا زارع رۆژی پێنجشەممە لە گوندی کوییکی سەرپێڵی زەهاو بە خاکسپێردرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.