کارەبای دەربەندیخان: رەشەبا بووەهۆی بڕینی کارەبای زیاتر لە 30 گوند

19-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو رەشەبایەکی تووند بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە؛ بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان دەڵێت، زیاتر لە 30 گوندی سنوورەکەیان بەهۆی رەشەباوە نزیکەی 15 کاژێر بێ کارەبا بوون.
 
رۆژی هەینی، 19ـی ئایاری 2023، ئەندازیار باست عەزیز، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی رەشەباوە شەوی رابردوو نزیکەی کاژێر 11:00 کارەبای زیاتر لە 30 گوندی دەربەندیخان بڕا؛ دوای هەوڵی تیمەکان کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەبا بۆ ئەو شوێنانە گەڕێندرایەوە.
 
ئەو گوندانەی بەهۆی رەشەباوە کارەبای بڕابوو گوندەکانی سنووری شەمێران، باوەخۆشێن و ژاڵەناوبوون لە دەربەندیخان؛ باست عەزیز گوتی، بەهۆی رەشەباوە ستوونەکانی کارەبا نەکەوتوون و سیمەکان بچڕاون و ئەوە بووە هۆی بێکارەبایی.
 
هەر ئەمڕۆ هەینی، سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەوی رابردوو کارەبای چەند گەڕەکێکی نێو دەربەندیخانیش بۆ ماوەیەک بڕا، بەڵام دوای نزیکەی کاژێرێک لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەوە کێشەکەیان چارەسەکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.