دوای حەوت ساڵ قەدەخە لەسەر هاندەرانی ئامەدسپۆر هەڵگیرا

19-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئامەدسپۆر رایگەیاند، دوای حەوت ساڵ قەدەخەکردنی بەشداریکردنی هاندەرانی لەو یارییانەی لە دەرەوەی یاریگاکەی خۆی دەکرێن، هەڵگیرا.
 
یانەی تۆپی پێی ئامەدسپۆر، کە یانەیەکی کوردی باکووری کوردستانە، رۆژی پێنجشەممە، 18ی ئایاری 2023، رایگەیاند، دوای 7 ساڵ، قەدەخەکردنی ئامادەبوونی هاندەرانی لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگای ئامەد هەڵگیرا.
 
ئامەدسپۆر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بۆ یارییەکەی ئێمە مەنەمەن F.K  کە کاژێر 15:00 لە ئیزمیر بەڕێوەدەچێت، هیچ قەدەخەیەک لە بەشداریکردنی هاندەرانی یانەکەمان نییە. لە رۆژی یارییەکەدا بلیتی تیپی میوان دەفرۆشرێت، نرخی بلیتەکە 40 لیرەی تورکییە.
 
یانەی ئامەدسپۆر، کە زۆرینەی یاریزانەکانی کوردن، ئێستا توانیویەتی بەشداری یارییەکانی Play-Off  بکات لە خولی سپی دووەم لە کۆمەڵەکەدا، بۆ ماوەی حەوت ساڵ هاندەرانی ئەو یانەی ئامەدی باکووری کوردستان نەیانتوانی لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگەی یانەکە هانی تیپەکەیان بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.