رووداو - هەولێر
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تۆمارکردنی تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادایە و تائێستاش شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا نەهاتووە. دەشڵێت، مەترسیی کۆرۆنا هەر ماوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردن لە بووڵتەنی کاژێر 08:00ـی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "نیگەرانین لە کەمبوونەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لە جیهاندا کاتی دیاریکراو نییە بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەم، "ئاماژەکانیش ئەوە دەگەیێنن ئەوەی ئێستا هەیە هەمان شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنایە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان. چەند مەرجێکی زانستیش هەن بۆئەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەستنیشان بکەن، بەڵام ئێستا ئەو مەرجانە نین".
سامان بەرزنجی پەیامی بۆ ئەو کەسانەش هەیە کە پابەندی رێنماییەکان نابن و گوتی "نیگەرانین لە کەمبوونەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە جیهان و لە هەندێک وڵات تازە بڵاودەبێتەوە".
وەزیری تەندروستی دەڵێت، کۆمەڵێک هۆکار هەن بۆ ئەوەی خەڵکی متمانەیان بە ڤایرۆسەکە کەمبێتەوە لە هەرێمی کوردستان لەوانە: لە هەرێمی کوردستان رێکارەکان زۆر زوو دەستیان پێکرد و بەوهۆیەوە توانرا زوو نەخۆشییەکە کۆنترۆڵبکرێت، ژمارەی مردن کەمبوو و "هیچ تووشبوویەک نەگەیشتە ئەوەی لەژێر چاودێریی چڕدابێت".
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان، بە گوتەی وەزیری تەندروستی ئاساییکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ و هەڵگرتنی بەشێکی زۆری رێکارەکانە کە وای لە خەڵک کرد متمانەیان بە ڤایرۆسەکە نەمێنێت لە هەرێمی کوردستان.
هۆکاری سەرەکیش پەیوەندی بە باری دارایی و بژێویی هاووڵاتیانەوە هەیە، وەزیری تەندروستی دەڵێت "تێکچوونی باری ئابووری و قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکین بۆ بێمتمانەیی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

لەبارەی ئەو گوتانەی کە دەڵێن، گەرما کاریگەریی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، وەزیری تەندروستی روونیکردەوە "تائێستا تووێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکە بەردەوامە، بەڵام هیچ بەرچاوڕوونییەک نییە، ئەوەی پێشتر گوتراوە بەراورد بە ڤایرۆسەکانی دیکە بووە وەک ئەنفلوەنزای بەراز، بۆیە ئەوەی گوتراوە هەر پێشبینی بووە".
لەبارەی تووندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی، د. سامان بەرزنجی باسی لەوە کرد، هەڵسەنگاندنیان کردووە و بەباشیان داناوە قەدەخەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 72 کاژێر. ئەو بڕیارەش بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییانە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ