بریندارێکی شەڕەکەی قەزای بەردەڕەش گیانی لەدەستدا

19-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بریندارێکی شەڕەکەی نێوان دوو بنەماڵەی قەزای بەردەڕەش گیانی لەدەستدا. 
 
رۆژی 14ـی ئەم مانگە لە قەزای بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. 
 
ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان بەناوی کاوە عومەری تەمەن 27 ساڵان گیانی لەدەستدا. کاوە خوشکەزای بەشار مشیر ئاغای گۆرانە. 
 
رووداوەکە لەسەر رێگەی رۆڤیا- چەمە لەنزیک گوندی دەربێستان لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویدا. 
 
رۆژێک دوای شەڕەکە، راگەیێندراوێک بە ناوی "بەشار موشیر ئاغا گۆران" بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو: "دوا نیوەڕۆی دووشەممە چەند گەنجێکمان تووشی هەڵچوون بوون و شەڕ لە نێوانیاندا دروست بوو. بەداخەوە سێ کەس بریندار بوون، ئەوەی روویداوە، نە پلان بۆ داڕێژراو بووە و نە بڕیاری پێشوەختەی شەڕکردن هەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی لێکتێنەگەیشتن روویداوە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە