مێرمنداڵێک لە سنووری قەزای بنەسڵاوە دەکەوێتە نێو ئاوەوە
رووداو دیجیتاڵ
مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ دەکەوێتە نێو بەنداوی گوندی چەمرگە لە سنوری قەزای بنەسڵاوە.
ئامانج محەممەد، ئەفسەری بنکەی بەرگریی شارستانیی خەبات ئەمڕۆ هەینی 19-4-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ”رووداوەکە کاژێر 4ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی کەسنەزان سەر بە قەزای بنەسڵاوە روویداوە".
هاونیشتمانییەکە ناوی محەممەد سەردار حەسەنە، قوتابیە و دانیشتووی قەزای بنەسڵاوەیە.
ئەو ئەفسەری بنکەی بەرگریی شارستانیی خەبات گوتیشی، "کاژێر 5 ئاگادار کراونەتەوە کە رووداوێک لە بەنداوی گوندی چەمرگە روویداوە و دەستبەجێ تیمی مەلەوانیی بنکەی بەرگری شارستانیی خەبات بەڕێکەوتن".
ئامانج محەممەد گوتی، تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە دیار نییە.