لە سنە سێ هاونیشتمانیی دەستبەسەرکران

19-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتیمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران کە دووانیان بران.
 
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنجشەممە، 18ی نیسانی 2024، سێ کەسی کوردیان بە ناوەکانی عومەر حوسێنی، تەمەن 29 ساڵ، عەلی حوسێنی، تەمەن 25 ساڵ و ئۆمید شەهداد، تەمەن 36 ساڵیان دەستگیر کردووە.
 
‌‌ئەو کەسانە خەڵکی گوندی 'دێوەزنان'ی سەر بە شاری سەوڵاوان لە پارێزگای سنە و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵەکانیان و دەستبەسەری کردوون. 
 
تائێستا بەفەرمی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ هاونیشتیمانییە کوردە و تۆمەتەکانیان نەزانراوە، لایەنە فەرمییەکانی دەسەڵاتی دادی پارێزگای سنە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 17ی نیسانی 2024، دوو هاونیشتیمانی کورد بە ناوەکانی 'ئۆمێد قادرنەژاد' تەمەن 28 ساڵ و 'موحسین قادرڕەش' تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی 'حاجی حەسەن'ی شامات سەر بە شاری میاندواوی پاریزگای ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە