پێنجشەممە لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن کۆدەبێتەوە

19-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سبەی پێنجشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چاودێری مانگ دەکەن و  بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
 
رۆژی چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی لە سەنتەری شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە لە رێگەی لیژنەی لاوەکییەوە چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت و دواتر ئەنجامەکەی دەدرێتە لیژنەی باڵای بینینی مانگ؛ لیژنەکەش بە پشتبەستن بەو ئەنجامانە و ئەو زانیارییانەی لە رێگە زانستی و فەلەکییەکانەوە کۆی دەکەنەوە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکەن." 
 
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: تاوەکو ئێوارەی پێنجشەممە هیچ بڕیارێک بۆ دیاریکردنی جەژن نادرێت و هەرچی بڵاوببێتەوە نافەرمییە.
 
سبەی لە کاتی خۆرئاوابووندا چاودێری بینینی مانگ دەکرێت، ئەگەر مانگ بینرا، ئەوا رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئەگەریش نەبینرا هەینی دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان و رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
تاوەکو ئەمڕۆ هیچ وڵاتێکی ئیسلامیی یان زۆرینە موسڵمان بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دیاری نەکردووە. بەڵام کۆمەڵەی فەلەکناسانی جەدەی سعودیە پێشبینی کردووە، کە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی رەمەزان بێت.
 
هەروەها عەلیرەزا موەحیدنەژاد، سەرۆکی لیژنەی بینینی مانگی ئێران بە میدیای فەرمیی ئەو وڵاتەی راگەیاند، بەپێی پێشبینیی شارەزایان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ نابیندرێت، بۆیە هەینی رۆژی سییەمی مانگی رەمەزانە و ئەگەری زۆرە رۆژی شەممە، 22-04-2023 ببێتە جەژنی رەمەزان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.