لە هەولێر مامۆستایەک زیاتر لە یەک ساڵ دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەکی 7 ساڵان

19-04-2023
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مامۆستاکە هەر لەنێو بینای قوتابخانەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵەکە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مامۆستاکە هەر لەنێو بینای قوتابخانەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵەکە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە قوتابخانە تایبەتەکان لە عەنکاوەی هەولێر، مامۆستایەک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر قوتابییەکی حەوت ساڵان و سەرەتای ئەمساڵ دۆسیەکە ئاشکرا بووە. ئێستا مامۆستاکە دەستگیرکراوە و دایکوباوکی منداڵەکەش داوای سزادانی دەکەن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە لایەنی پەیوەندیدار و دایک و باوکی قوتابییەکەوە دەستیکەوتووە، منداڵەکە تەمەنی 7 ساڵانە و لە دایکێکی مەغریبی و باوکێکی ئەڵمانییە. لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە عەنکاوەی هەولێر خوێندوویەتی کە بە زمانی فەرەنسی وانەی تێدا دەخوێندرێت.
 
دایک و باوکی منداڵەکە بە رووداویان راگەیاند، ئەو مامۆستایە بە کچەکەیانی گوتووە ئەگەر لەلای هەر کەسێک قسە بکات، ئەوا "دەیکوژێت." تیمی رووداو منداڵەکەیان بینیوە و شوێنەواری مووس بە جەستەیەوە بووە. منداڵەکە گوتوویەتی، "بەو شێوەیە هەڕەشەی لێکردووم."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مامۆستاکە هەر لەنێو بینای قوتابخانەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵەکە. 
 
رووداو زانیویەتی کە مامۆستاکە خەڵکی دیمەشقە و تەمەنی 35 ساڵانە. مامۆستای وانەی وەرزش بووە. هێشتا ناوی بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە. 
 
دایکی ئەو قوتابییە بە رووداوی راگەیاند، سەرەتا لە دۆزینەوەی پارە و دیاریی نامۆ لە گیرفانی کچەکەیدا هەستی بە شتێک کردووە تاوەکو دواجار ئەنگوستیلەیەکی زێڕی لە گیرفانیدا دۆزیوەتەوە، ئەوکات قسەی لەگەڵ کچەکەیدا کردووە و نهێنییەکەی درکاندووە. 

باوکی ئەو کچە پیشەی ئەندازیارە و ماوەی ساڵێکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژی، هاوژین و کچەکەی لێرە بەتەنیا ژیاون. 
 
لە سەرەتاکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ، دایکوباوکی منداڵەکە سکاڵایان تۆمارکردووە و مامۆستاکە دەستگیرکراوە. ئێستاش دۆسیەکە لە دادگەیە. تاوەکو ئێستا پۆلیس و قوتابخانەکە ئامادەنەبوون لەسەر ئەو دۆسیەیە هیچ لێدوانێک بدەن. 
 
بە گوتەی دایکوباوکی منداڵەکە، کچەکەیان پێی گوتوون، "بە لایەنی کەمەوە چوار منداڵی دیکەیشی بینیوە کە چوونە بۆلای مامۆستاکە،" بەڵام ئەو دۆسیەیانەی دیکە تاوەکو ئێستا لەلای دەزگا ئەمنییەکانی یەکلانەکراونەتەوە و کەسوکاری ئەو منداڵانە سکاڵایان تۆمار نەکردووە.
 
رووداو لەسەر ئەو دۆسیەیە بەدواداچوونی زیاتر دەکات و وردەکاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.