عەدنان کەریم کار لەسەر بەرهەمێکی سەمفۆنیای 45 خولەکی دەکات

رووداو - دهۆک

لە دهۆک یەکەم دیداری رۆشنبیری شەدا بەڕێوەدەچێت. لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا چەندین ئەکادیمیست، رۆشنبیر و کەسایەتی بیانی بەشداربوون، کە تێیدا فیلم و میوزیک و گۆرانی نمایشدەکرێن و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە دیدارەکەدا عەدنان کەریم بە (رووداو)ی راگەیاند، کار لەسەر بەرهەمێکی سەمفۆنیای 45 خولەکی دەکات، بۆ ئەو بەرهەمەشی سێ شیعری هێمنی موکریانی کۆکردووەتەوە.