شەش دۆسیەی ئەنفال لە زانکۆی ئیشق ئەرشیف کران

20-04-2016
ئیڤان عەبدولرەحمان
...
...
نیشانەکردن ئەنفال
A+ A-

رووداو - هەولێر

شەش دۆسیەی ئەنفال بۆ یەکەمجار لە زانکۆی ئیشقی ئەهلی لە باشووری کوردستان، بەمەبەستی زیندوو هێشتنەوەیان، ئەرشیف کران.

ئەرشیفکردنەکە تەنیا بە نووسراوی سەر کاخەز نییە، بەڵکو بڕیارە بەشیوەی ئۆنلاینیش بخرێنە بەردەست خوێندکاران بەمەبەستی توێژینەوە و سوودلێوەرگرتن.

هێشتا 16 دۆسیەی دیکەی ئەنفال ماون، کە ئەرشیف نەکراون و نەتوانرە ببرێنە دادگا.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، کە نزیکەی شەش ئەندامی هەیە ئامادەیە، خۆبەخشانە کار بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو 16 دۆسیەیە دەکەن.

ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێر سەندیکای پارێزەران بە رووداوی گوت "ئێمە دەتوانین هێندەی کەیسەکانی ئەنفال پارێزەر ئامادەبکەین بەبێ بەرامبەر. پەیمانمان داوە، بەڵام دەبێت، لەسەندیکای پاریزەرا لیژنە پێکبهێنرێت. چونکە ئەم دۆسیانە لە دادگاکانی خۆمان نین".

بچوککردنەوەی دادگای باڵای تاوانەکان لەعێراق و گۆڕینی دادوەرەکان، سستی کارکردن لەسەر دۆسیەکان رێکخراوەکانی ئەنفالی بێ هیوا کردووە، بەڕادەیەک، دەخوازن رێگای دیکە بۆ بەجینۆساید ناساندنی دۆسیيەکانی دیکە بگرنەبەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە