ئاوی ژێر زەوی پارێزگای کەرکووك کەمبووەتەوە

19-04-2016
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
.....
.....
نیشانەکردن کەرکووک بیر
A+ A-

رووداو - كەركووك

لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ئاوی ژێر زەوی کەرکووک بە ئاستی سێ‌ مەتر دابەزیووە، هۆکارەكەشی بۆ زۆری لێدانی بیری ئاو دەگەڕێندرێتەوە. زۆربەی ئەو بیرانەش لە سنووری پارێزگاكه لێدراون، بۆ کاری کشتوکاڵی بوون.

فوئاد محەممەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووكیش، لێدانی ئەو بیرانە بە هەڕەشە دادەنێت بۆ داهاتوو. دەشڵێت، لە هەوڵدان سنوورێك بۆ لێدانی بیرەکان دابنێن. 

فوئاد محەممەد گوتی "ئاوی ژێرزەوی لەحەوزەكانی پرێ، لەیلان، حەویجە و داقوقیش كەمی كردووە".

بەپێی ئامارێک سێ‌ هەزار و 200 بیر لێدراون، بەڵام 700ـیان ئێستا لەکارکەوتوون و ئاویان نەماوە.

مەهدی موبارەک، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کستوکاڵی کەرکووک بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "زۆربەی جوتیاران ئاوی ژێر زەوی بەکاردێنن بەتایبەتی بیری ئیرتیوازی، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو لەپارێزگای کەرکووک".

لەرابردوودا زۆربەی زەویوزاری ناوچەکانی باشووری کەرکووک پرۆژەی ئاودێرییان بۆ کراوە، بەڵام ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی پارێزگاکە تەنیا پشتیان بەئاوی ژێرزەویی بەستووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە