رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی 24 کاژێردا سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کەلار سوتێنراون و چوار هەوڵی دیکەی سووتاندیش هەبوون. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە."
لە رۆژانی 17 و 18ـی ئاداری 2025، لە کەلار سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەر سووتێنران، هەروەها چوار هەوڵیش هەبوون بۆ سووتاندنی تانکەر و بارهەڵگر لەنێو شارەکەدا.
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی گوت، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لەڕێگەی کامێراکانی چاودێری، تۆمەتبار( ب، ف، ح ) لەدایکبووی 2007 دەستگیرکرا کە ئۆتۆمبێلەکانی سووتاندبوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.
عەقید عەلی جەمال گوتی، "تاوەکو ئێستا کەسی دیکە لەسەر رووداوەکە یان هاوکاریکردنی دەستگیرنەکراوە."
هاوکات ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە رووداوی گوت، ئەوەی هەبووە لە ماوەی 24 کاژێردا لە 17 و 18ـی ئادار سێ رووداوی سووتان تۆمارکراوە، هەروەها چوار هەوڵی سووتاندنی بارهەڵگر هەبوون کە سەرکەوتوو نەبوون و خەڵكی رێگری کردووە لە سووتانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ