لە خورماتوو بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی پشووە

19-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   

پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاری دا سبەی لە خوورماتوو پشوو بێت. نوێنەری قەزاکە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی ئاهەنگی نەورۆز لە خورماتوو ساز دەکەن . 
 
بەدر مەحموود فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی قەزای خورماتوو بکرێتە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان. 
 
قەزای خورماتوو یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە.
 
یاسین داودی، تاکە نوێنەرەکەی کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ نووسراوی بۆ پارێزگاری سەلاحەدین کردووە، تێیدا داوای کرد سبەی بکرێتە پشوو، پارێزگار داواکەی قبووڵ کردووە و بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە قەزای خورماتوو پشووی فەرمی بێت. 
 
هاوکات کەریم شوکر، نوێنەری خومارتوو لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، کاژێر 4:30 خولەکی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە لە پارکی گەڕەکی کۆماری لە نزیک یانەی هاوکاری لە خورمارتوو، ئاهەنگێک رێکدەخەن و ئاگری نەورۆز دەکەنەوە. 
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پارێزگاری سەلاحەدین پێی راگەیاندوون، ئەگەر مانگی رەمەزان نەبووایە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، ئاهەنگێکی گەورەیان لە خورماتوو دەکرد و خۆشی ئامادە دەبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ئامەد: هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین

لە ئامەدی باکووری کوردستان دەیان هەزار هاونیشتمانی بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز کردووە. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی نێچیرڤان بارزانی خوێندرایەوە کە رایگەیاندووە، "هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین."