بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پشووی جەژنی نەورۆزی راگەیاند

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، پشووی جەژنی نەورۆزی راگەیاند، کە یەک رۆژ دەبێت.
 
بەگوێرەی نووسراوی ژمارە 5ـی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، کە رۆژی 19-03-2025 بە واژۆی ئەڤین سوێد و حوسێن عوسمان، هاوسەرۆکانی ئیدارەکە دەرچووە، رۆژی شەممەی داهاتوو 22-03-2025 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پشووی فەرمییە.
 
بەگوێرەی نووسراوەکە پشووەکە ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە، کە پێویستە کارمەندەکانیان لەسەر کار بن.
 
نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بۆ فەرمانگەکان گشتێندراوە.
 
رۆژی 21ـی ئادار جەژنی نەورۆزە، لە زۆربەی ئەو وڵات، هەرێم و ناوچانەی جەژنی نەورۆزی تێدا دەکرێت، پشووی فەرمی رادەگەیێندرێت. بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی 21 تاوەکو 23ـی ئادار بەبۆنەی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە