سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ هیوا گه‌یلانی ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ کۆچی دوایی باوکیان، سەرەخۆشی لە هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 11ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "وێڕای هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت."
 
لای خۆشیەوە، هیوا گەیلانی، سوپاسی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیی نێچیرڤان بارزانی له‌ خه‌م و پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.