رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوە. لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەرێنی بەڕێوەدەچن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نیکۆڵا فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەروەها دۆخی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەش لە کۆبوونەوەکەدا باسکران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوو لایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاکاندا دووپاتکرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "هه‌وڵه‌کان ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ده‌چن."
کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو. هەروەها دۆخی سووریا، هه‌وڵه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ