نێچیرڤان بارزانی جەخت لە رۆڵی زانایانی ئایینی لە برەودان بە کولتووری میانڕۆیی دەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە د. شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندیی بیارە، سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدینی بیارە لە کوردستان و تەواوی جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
رۆژی چوارشەممە، 19-03-2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و "جهختى له رۆڵى زانايانى ئايينى له بڵاوكردنهوه و برهودان به كولتوورى ميانڕۆیی و ناتووندوتيژى كردەوە و ئهمهى به پهيامێكى گرنگ و خزمهتێكى گهوره بۆ كۆمهڵگه ناوزهد كرد، ههموو پشتگيرييهكى ههرێمى كوردستان و دامهزراوهكانيشى بۆ گوتارى ميانڕۆیى دووپات كردهوه."
لە دیدارەکەدا هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادە بوون.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە هەردوولا جەختیان لە گرنگی برەودان بە بەهاکانی پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێو پێکهاتە جیاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها رۆڵی مامۆستایانی ئایینییان لە پێشخستنی گوتاری میانڕۆیی و بەرەنگاربوونەوەی تووندڕۆیی و تووندوتیژی دا بەپێویست و ئەرێنی هەڵسەنگاند.