بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کارەبای نیشتمانیی گوندەکانی بناری قەندیل پچڕا

19-03-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئادار، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە لۆفەکانی کورتەک، سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر لە بناری چیای قەندیل، کارەبای نیشتمانیی گوندەکانی بناری چیای قەندیل پچڕا و رێگەکەش زیانی زۆری بەرکەوتووە.
 
نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیک کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19-03-2024، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی رێگەی سەرەکیی گوندەکانی بناری چیای قەندیلیان کردووە.
 
بەهۆی بۆردوومانەکەوە، بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر، جگە لە زیانی مادی، خراپبوونی رێگەکە و دروستکردنی ترس و دڵەراوکێ بۆ گوندنشینان، کارەبای نیشتمانیی گوندەکان زیانی بەرکەوتووە و تائێستا نەتواندراوە چاکبکرێتەوە.
 
نەهرۆ عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، ئەو شوێنەشی بۆردوومان کراوە، رێگەیەکی سەرەکیی هاتووچۆی دانیشتووانی گوندەکانی بناری چیای قەندیلە بۆ قەزای پشدەر و ئیدارەی راپەڕین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دەروازەی سەرزێڕ.

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری دهۆک داخرا

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان داخرا. بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێ، تاوەکو سبەی بە داخراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، ئەو کاتە بڕیاری کردنەوەی دەدەن.