ژمارەیەک زیندانی لە زیندانێکی پارێزگای لوڕستان هەڵاتن

رووداو-هەولێر

ژمارەیەک زیندانی لە زیندانێکی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵاتن، یەکێکیان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
 
مەحموود سەمینی، جێگری پارێزگاری لوڕستان بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، دوای ئەوەی 23 زیندانی لە زیندان هەڵاتن، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هەڵاتووەکان دروستبووە، لە ئەنجامدا زیندانییەک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
 
مەحموود سەمینی بە ئاماژەدان بەوەی ئێستا 20 زیندانی هەڵاتوون گوتی: "لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنەوەی زیندانییەکان دەستیپێکردووە".