رووداو دیجیتاڵ
کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەی ئیمراڵی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، شاندەکە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، شاندی دەم پارتی ئیمراڵی کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) و پارێزەرانی ئۆجەلان کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، شاندەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مەسرور بازرانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکە لە بینای ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچووە و 45 خولەکی خایاندووە.
بەپێی راگەیێندراوکە، شاندی ئیمراڵی زانیاری لەبارەی ئەو دیدارانە داوە کە لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دراون و بۆچوون و پێشنیاز و بیروڕاکانی بارزانی سەبارەت بە پرۆسەکە وەرگرتووە. شاندەکە دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ