رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیی له باڵيۆز دانيال رۆبنستین كرد، كه كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له كۆبوونه‌وەکەدا جگە لە دانیال رۆبنستین، ستیڤن بیتنەر، كۆنسووڵى گشتيى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده بوو و، باسی مژارە جێی بایەخەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ لە کۆبوونەوەکەدا "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا تاوتوێ كرا، لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵ و رێكاره‌كانى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندە ئەمریکییەکە، گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها هيوايان خواست لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له نزيكترين كاتدا بگه‌نه رێككه‌وتنى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە "ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه؛ دۆخى سووريا و ره‌وشى كورد له‌و وڵاته بووە، لەگەڵ هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ