لە قەڵادزێ کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت

19-02-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی یەکشەممە "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە" لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ژاراوە کوڕێک باوکی خۆی کوشت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
 
رووداوەکە لە گوندی ئیبراهیم ئاوای سەر بە ناحیەی ژاراوە لە سنووری قەڵادزێ روویداوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کوڕێک باوکی خۆی کوشتووە و، دوای رووداوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، تۆمەتبارەکە ناوی (ع. م. ح)ـە و تەمەنی 25 ساڵە، کوژراوەکەش ناوی (م. ح. ئـ)ـە و تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە.
 
دوای رووداوەکە کوڕەکە لەلایەن پۆلیسی قەزای قەڵادزێ دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 406ـی كوشتنی بە ئەنقەست لە یاسای سزادانی عێراقی، رووبەڕووی دادگە دەکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی رۆژی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد؛ بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 02-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەم فەرمانەش لە رێکەوتی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە."