لە دیلۆک و ئادانا دوو بوومەلەرزە روویاندا

19-02-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا و بوومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای دیلۆکی لە باکووری کوردستان روویدا.

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) رایگەیاند، کاژێر 03:56 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی سایمبەیلی سەر بە پارێزگای ئادانا روویدا. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.60کم تۆمارکرا. 
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئافاد رایگەیاند، کاژێر 07:07 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی نورداغی سەر بە پارێزگای دیلۆک روویداوە. بوومەلەرزەکەش لە قووڵایی 4.98 کم تۆمارکراوە.
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی مانگ تاوەکو ئێستا، 5777 پاشلەرزە روویانداوە، کە هەشتیان 6 پلە و 41یان 5 پلە بوونە بە پێوەری رێختەر. 
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیان و کاژێر 12:43 خولەکی نیوەڕۆی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر، کە چەقەکەیان لە مەرەشی باکووری کوردستان بوو، لە 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان دا. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا 40 هەزار و 642 کەس گیانیان لەدەستداوە و 108 هەزار و 68 کەسیش بریندار بوونە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت