بەرپرسێكی جەهەپە سووکایەتی بە شێخ سەعیدی پیران دەکات

19-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئاڵپئارسڵان یڵماز، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەلتاش سەر بە گەورەشارەوانیی ئەنقەرەی جەهەپە، بۆنخۆشکەرێكی ئۆتۆمبێلی بە وێنەی شێخ سەعید لە ژوورەکەی خۆیدا هەڵواسیوە و لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: "سەیید لە ئۆفیسەکەماندا لەو شوێنەی کە شایەنیەتی هەڵواسراوە".
 
ئەم پۆستەی یڵماز کە سووکایەتی بە کەسایەتییەکی مێژوویی کورد دەکات، ناڕەزایەتی تووندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
 کۆمەڵەی شێخ سەعید هەڵوێستی ئەو بەرپرسەی جەهەپەی بە تووندی شەرمەزار کرد.
 
سەید قاسم فورات، نەوەى شێخ کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعیدە، لە سۆشیاڵ میدیا پەیامێکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە.
 
سەید قاسم فورات پەیوەندی بە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئێستای جەهەپە و سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەدەوە کرد و داوای وەڵامیان لێ دەکات لە بەرامبەر ئەو کارەی ئەو بەرپرسەی جەهەپە کردوویەتی.
 
پێشتر بارۆی ئامەد رایگەیاندبوو، بە ئامانجی کۆکردنەوە و قەدەخەکردنی فرۆشتنی ئەو بەرهەمە سکاڵایان تۆمارکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مەسرور بارزانی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی.

مەسرور بارزانی: گۆڕانکاریی هەستیار و خێرا لە ناوچەکەدا روودەدات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاریی خێرا و هەستیار لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و "سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خراپترکردنی سەقامگیریی ناوچەکە نین".