گومرگی هەرێمی کوردستان: پار زیاتر لە 78 هەزار تۆن سپلیت هاوردەکراوە

19-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پار زیاتر لە 78 هەزار تۆن فێنککەرەوەی جۆری سپلیت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.  
 
رۆژی یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زۆرترین بڕی هاوردەکردنی سپلیت لە مانگی تەممووزدا بوو کە 22 هەزار تۆنە، کەمترینیش لە مانگی کانوونی دووەم بوو کە 267 تۆن بوو."
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ دەڵێت، "بە کۆی گشتی لە ساڵی رابردوودا، 78 هەزار و 799 تۆن سپلیت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە."
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ساڵی رابردوو دوو هەزار و 275 کۆمپانیای بیانی و خۆماڵی لە هەرێمی کوردستان دامەزراون."
 
هەرێمی کوردستان زیاتر هاوردەکارە نەک هەناردەکار. مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان دەڵێت، "ئێمە تاوەکو ئێستا هەرێمێکی بەکاربەرین و بەرهەمهێنەر نین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو بەرهەمانەی لە خۆمان زیادە دەیاننێرینە دەرەوە."
 
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران گوتی، "ئێمە پێویستمان بە هاوردەکردنی چیمەنتۆ، شیش و خشتی سوور نییە، چونکە خۆمان زیادەمان هەیە و هەناردەی شارەکانی عێراقی دەکەین."
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان باسی لەوە کرد، هەر بەرهەمێکی نێوخۆیی کە 25٪ـی پێویستیی ناوخۆ دابین بکات، وەکو پاڵپشتیی بەرهەمەکە، بە زیادکردنی گومرگ لە سنوورەکان، رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمی هاوشێوەی دەکرێت. گوتیشی، نزیکەی 65٪ بۆ 70٪ـی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''