هاتووچۆی سلێمانی: لە هەفتەی داهاتووەوە کامێرا جێگیرەکان دەکەونەکار

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی کارادەکرێن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن، داوا لە شۆفێرانیش دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، رایگەیاند: "لە کاژێر 10ـی سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە 23-1-2024ەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی."
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی روونیکردووەتەوە کە ئەو کامێرایانە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەسەرجەم شۆفێرانی دەکات پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.
 
 لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کامێرای چاودێری بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و بەتایبەت خێرایی هەن، لەوانە کامێرای جێگیر، کامیرای جێگیری خاڵ بۆ خاڵ، کامێراکانی سەر ترافیک لایتەکان.