کوردستان

وێنەی سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو کە لە شاری رووهای باکووری کوردستان بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بازرگانێکی کورد بەناوی سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو لە شاری رووهای باکووری کوردستان بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە. پۆلیسی رووها بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی یوسف کویو روویدا. خەڵکی گەڕەکەکە کەسێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلێک دۆزییەوە و دەستبەجێ پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کرد. دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و روون بووەوە کەسی کوژراو بریتییە لە سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو، بازرگانی بەناوبانگی رووها.
تاوەکو ئێستا نەزانراوە بازرگانە کوردەکە خۆی کوشتووە یان کوژراوە، بەڵام پۆلیسی رووها دەڵێت، تەرمی کۆڵسزئۆغڵو لە دادپزیشکیە و دواتر راپۆرتی توێکاری دەریدەخات کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو دەمانچەیەک دۆزرایەوە کە تەنیا فیشەکێکی لێ تەقێندراوە و پۆلیس لەو بارەیەشەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو برای جێگری سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی رووهای ئاکپارتی و مامیشی بەرپرسی رێکخستنی گەنجانی هەمان پارتە لەو شارەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ