لە سنووری ئیدارەی سۆران کرایە پشوو

19-01-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری ئیدارەی سۆران بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، سبەی پێنجشەممە کرایە پشوو.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان جگە لە (تیمەکانی پاراستنی رێگەوبان، خزمەتگوزاری، شارەوانی، بەرگریی شارستانی، چاکردنەوەی ئاو و کارەبا لەگەڵ ئێشکگری نەخۆشخانەکان)  لە زۆربەی قەزا و ناحیەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رۆژی پێنجشەممە 20-1-2022 پشووی فەرمییە."
 
لە ماوەی 72 کاژێری رابردوودا زیاتر لە مەتر و نیوێک بەفر لە رێگەی گشتیی هاملتۆن راماڵدراوە و کۆی بەفری باریوی ئەمساڵی سنووری حاجی ئۆمەران گەیشتە 2 مەتر و 20 سانتیمەتر، سێ رۆژە بەفر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی لەو دەروازەی حاجی ئۆمەران پەکخستووە.
 
بۆ ئەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بکەوێتەوە کار، ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی بەفری سەر رێگەکانی نێوان هامڵتۆب- حاجی ئۆمەران لادەبرێن.
 
پلەی گەرمی شەوانە تاوەکو 17 پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت، لە رۆژیشدا تاوەکو 12 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە