حدکا: راسپاردەی پێشەوا قازی محەممەد جێبەجێ دەکەین

19-01-2021
ناسر پیرۆتی
نیشانەکردن حدکا قازی محەممەد کۆماری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا جەخت لەسەر تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو حیزبە یەکگرتوویی دەکات بە چرای رێگای خەباتی.
 
بەبۆنەی 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە کۆمار نەماوە، بەڵام یادگارییەکانی وەکو ئاڵای کوردستان، سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب، پێشمەرگە و زمانی کوردی بوون بە سەمبول بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و رەوایی نەتەوەییان پێ بەخشراوە.
 
حدکا لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر درێژەپێدانی رێگاکەیان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان دەکات و دەڵێت، راسپاردەی پێشەوا قازی محەممەد لە پێوەندی لەگەڵ پەرتەوازەنەبوون جێبەجێ دەکەن و تەبابوون و یەکگرتوویی دەکەن بە چرای رێگای خەباتیان.
 
پەیامەکەی حدکا لەکاتێکدایە کە دوو لایەنەکەی حیزبی دیموکرات، حدک و حدکا دوای 14 ساڵ لە دابڕانیان، چەند مانگێکە گەڕێکی دیکەی دانوستاندنیان بۆ یەکخستنەوەی ریزەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
 
کۆماری کوردستان لە 22/01/1946 لە مهاباد دامەزرا و پێشەوا قازی محەممەد بووە سەرۆککۆماری کوردستان. تەمەنی کۆماری کوردستان کەمتر لە ساڵێک بوو و لە 15/12/1946 هێزەکانی ئێران مهاباد و شارەکانی دەوروبەریان داگیرکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.