ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی دەخاتەڕوو

19-01-2021
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن حەشدی شەعبی عێراق پەرلەمانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاریی ورد لەبارەی ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە دەخاتەڕوو و دەڵێت دەیانەوێت ژمارەی چەکدارانیان بۆ 200 هەزار زیادبکەن.
 
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە 2021/01/18 لیژنەی دارایی میوانداریی حەشدی شەعبی کرد و گفتوگۆی لەسەر پشکی ئەو هێزە کرد لەنێو پرۆژە یاسای بودجەدا. 
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: "وەک بەرپرسانی حەشدی شەعبی باسیان کرد، ئێستا زیاتر لە 169 هەزار چەکداریان هەیە، نزیکەی 30 هەزار چەکداریشیان گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە و داوایان کرد بگەڕێنرێنەوە. ئەگەر ئەمانەش بگەڕێنەوە، ئەوا کۆی گشتییان دەگاتە نزیکەی 200 هەزار چەکدار."
 
د. جەمال کۆچەر کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، بەرپرسانی حەشدی شەعبی باسیان لەوە کرد کە شوێنی گونجاویان بۆ بارەگا و مەشق و راهێنان نییە.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی لەوە کرد، "ئێستا حەشدی شەعبی زیاتر لە هەزار و 500 بارەگایان هەیە، بەڵام داوایان کرد زەوییەکانی ئەو بارەگایانە بە فەرمی بە ناوی حەشدی شەعبییەوە بکرێن."
 
دوای سەرهەڵدانی رێکخراوی داعش لە ساڵی 2014، حەشدی شەعبی بە فەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان پێکهات و، لە پەرلەمانی عێراقیش یاسای بۆ دەرکرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و مایکڵ واڵتز

مەسرور بارزانی و بەربژێری ترەمپ بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی 'دوایین پێشهاتەکان' تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا، "چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد."