رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، 12 هەزار و 200 قوتابی لەو پارێزگایە لە خوێندن جێماون یان وازیان هێناوە.
حوجەتوڵڵا مووسەوی، جێگری بەڕیوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ئێران 800 هەزار کەس لە خوێندن جێماون یان وازیان هێناوە کە لەو ژمارەیە 12 هەزار و 200یان لە سنەن.
مووسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانەی کە واز لە خوێندن دەهێنن، لە شارە سنوورییەکانی پارێزگاکەن و 19%ی هۆکارەکانی وازهێنانی قوتابیان لە پارێزگاکە نەبوونی پاڵنەر، 18% کێشەی ئابوورییە، 18% لاوازن لە خوێندن، 8% هاوسەرگیریان کردووە و 8% نەبوونی قوتابخانەیە".
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە لەم بارەوە رایگەیاند، "ئەو ئامارە زۆر بەرزە" دامودەزگا حکومییەکانی راسپارد بە هاوکاری یەکدی هەوڵی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو قوتابییانە بدەن وازیان لە خوێندن هێناوە".
ژمارەی خوێندکارانی پارێزگای سنە 315 هەزار و 938 کەسە کە دەکاتە 1.85٪ی کۆی ژمارەی خوێندکارانی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ