هێمن کامیل: پێویستە ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک مۆدێلێکی نوێی دەسەڵاتداری پەیڕەو بکات

18-12-2023
هیدایەت جان
هەڤپەیڤینی نوێنەر فاتیح لەگەڵ هێمن کامیل.
هەڤپەیڤینی نوێنەر فاتیح لەگەڵ هێمن کامیل.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسەر و رۆژنامەڤانێکی شاری کەرکووک دەڵێت، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا دوو ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی کورد و عەرەب هەبوون و پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دوو ئەزموونە بکرێت و ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک مۆدێلێکی نوێی دەسەڵاتداری پەیڕەو بکات.
 
رۆژی دووشەممە، 18ـی کانوونی یەکەم، هێمن کامیل، نووسەر و رۆژنامەنووسی کەرکووک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ نوێنەر فاتیح، پێشکێشکاری رووداو رایگەیاند، "لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە لە کەرکووک کەشێکی هێمن هەبوو و کەمتر دروشمی نەتەوەیی بەرزدەکرایەوە، بەڵام لە دوایین رۆژەکاندا شێوازی بانگەشەکردنەکان گۆڕان بۆ گوتاری تووندی نەتەوەیی".
 
هێمن کامیل دەڵێت، "بۆ یەکەمجار بوو لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا رێگەوبان دانەخران و قەدەخەی هاتووچۆی سنووردار رانەگەیێندرا، ئەوەش وایکرد قەرەباڵخی زۆر لە شەقامەکان دروستبێت و لایەنەکان بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن".
 
ئەو رۆژنامەنووسە پێیوایە کە "لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا دوو ئەزموونی بەڕێوەبردن لە کەرکووک هەبوون کە یەکەمیان بۆ ماوەی 14 ساڵ زۆربەی جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی شارەکە لەدەست کورد بوو و لەدوای 16 ئۆکتۆبەری 2017یشەوە بۆ ماوەی شەش ساڵ زۆرینەی دەسەڵاتەکانی ئەم شارە بێ هیچ چاودێرییەک لەدەست پێکهاتەی عەرەب بوو؛ بۆیە دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دوو مۆدێلە بکرێت و بۆ ئەم هەڵبژاردنە مۆدێلێکی نوێ لە بەڕێوەبردن پەیڕەو بکرێت".
 
وەکو هێمن کامیل ئاماژەی پێدەدات، "لە دەسەڵاتی خۆجێیی ئەمجارەدا نابێ هیچ لایەنێک کار بۆ وەلانانی لایەن یان پێکهاتەیەکی دیکە بکات و هەر پێکهاتەیەک بە رادەی قورس و دەنگی خۆی مافی بەڕێوەبردنی کەرکووکی پێ بدرێت" و دەشڵێت، "دەبێت لەنێو پێکهاتەکانیش خەڵکی لێهاتوو و شایستە بەربژێر بکەن بۆ پۆستە کارگێڕییەکانی کەرکووک و سێ ساڵی یەکەمی پارێزگاربوونی د. نەجمەدین بکرێت بە مۆدێلێک و کاری پێ بکرێت لەبەر ئەوەی هیچ جیاوازییەکی لە نێوان پێکهاتەکاندا نەدەکرد".
 
ئەو نووسەر و رۆژنامەڤانە بە پێویستی دەزانێت پێکەوەژیان لە کەرکووک "ببێت بە هێڵی سوور و هەر کەسێک دەستی بۆ برد رووبەڕووی ببینەوە، لەبەر ئەوەی ئەو شارە فرە پێکهاتە و فرە نەتەوەیە. دەبێت پێکەوەژیان ببێت بە فەرهەنگێکی سیاسی و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لایەنێکی سیاسی لە کاتی بانگەشەدا لەبری ئەوەی بانگەشە بۆ سڕینەوەی پێکهاتەیەک بکات، بانگەشە بۆ بەیەکەوەژیان بکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."