رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی دەنگدانی 4 بنکە لە کۆی 5 بنکەی شاری مەخموور دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە و رێژەی دەنگدان 50٪ کەمترە.
دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پەیام سەربەست، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە مەخموورەوە گوتی، پێنج بنکەی دەنگدان لە مەخموور هەن و لە چوار بنکەدا 10,558 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو و لەو ژمارەیە 4,490 کەس دەنگیان داوە.
وەک پەیامنێری رووداو دەڵێت، لە بنکەی قەراج لەنێو مەخموور 2 هەزار و 700 کەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەڵام هەزار و 124 کەس دەنگیان دا؛ لە قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی لەنێو مەخموور 2 هەزار و 250 کەس مافی دەنگدانی هەبوو و لەو ژمارەیە هەزار و 43 کەسیان دەنگیان داوە؛ لە قوتابخانەی بازاڕگە لەنێو مەخموور لەکۆی 2 هەزار و 300 کەس هەزار و 105 کەس دەنگیان داوە؛ لە قوتابخانەی چرای بنەڕەتیش کە 3 هەزار و 308 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، هەزار و 418 کەس دەنگیان داوە. بە گشتی لە سنووری مەخموور کە نزیکەی 62 هەزار دەنگدەری هەبوو، رێژەی بەشداری 46٪ـە.
پارێزگای نەینەوا 26 کورسی و سێی کۆتای هەیە و کورد بە سێ لیست لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوو کە لیستی پارتی، یەکێتی و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ