گالەری

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لەبارەی نەمانی دەریاچەی ورمێ هۆشداری دەدات و دەڵێت، لەوانەیە ببێتە تاڵاوێکی وەرزی و ئەو کات، باهۆزی خوێ سەرهەڵدەدات و کاریگەری لەسەر نەهێشتنی ژیان و کشتوکاڵ لە ناوچەکانی دەورووبەری دەریاچەکە دادەنێت.
 
ئەمساڵ حکومەتی ئێران یەک لەسەر سێی بەشە ئاوی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێی تەرخانکردووە و بەوهۆیە ئاوی دەریاچەکە زیاتر کەمبووەتەوە.
 
دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی کوردستان و ئێران و گەورەترین دەریاچەی ئاوی سوێری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. 
 
ساڵی 1998 رووبەری دەریاچەکە نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو. لەو ساڵەوە پڕۆسەی وشکبوونی دەستیپێکردەوە و ئەمساڵ رووبەرەکەی بۆ دوو هەزار و 27 کیلۆمەتری چوارگۆشە بچووک بووەتەوە.