هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: تەم لە زۆرترین رێژەیدایە و وریابن

18-12-2021
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، مەترسیدارترین گۆڕانی وەرزی سەرما تەمومژە کە وادەکات مەودای بینین کەم ببێتەوە و "ئێستا تەم لە زۆرترین رێژەیدایە".
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "کاتێک لە وەرزی سەرمادا کەشوهەوا دەگۆڕێت، هیچ لە گۆڕانەکان لە بەرژەوەندیی شۆفێراندا نییە. مەترسیدارترین گۆڕانیش تەمومژە کە وا دەکات مەودای بینینی ئاسایی کەم ببێتەوە. کاتێک ئەو مەودایە کەم دەبێتەوە، کێشە بۆ شۆفێران دروست دەبێت".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر هۆشداریی دا لەوەی پێویستە شۆفێران وریابن، "ئێستا تەم لە زۆرترین رێژەیدایە، بە تایبەتی لەو رێگایانەی هەولێر بە دەوروبەریەوە دەبەستێتەوە. لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە ئەوەی مەودای بینین لە 100 مەتر نزیک ببێتەوە کە ئەوەیش مەودایەکی ئێجگار کەمە و بۆ لێخوڕین زۆر مەترسیدارە".
 
فازڵ حاجی جەختی لەوە کردەوە، "پێویستە شۆفێران لە کاتی تەمدا بە خێراییەک لێبخوڕن کە زۆر لەوە کەمتر بێت ئەوان بە هێماکان دیارییان کردووە. بۆ نموونە رێگەی هەولێر - کەرکووک کە ئێستا تەمێکی زۆری لەسەرە، خێراییەکەی 100 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا کە ئەوە بۆ کاتی ئاساییە، بەڵام لەم کاتەدا پێویستە لە کەمتر لە 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لێبخوڕێت کە دەوروبەری 60 بێت، بۆئەوەی لە هەر گۆڕانێکدا کە بۆ شۆفێر دێتە پێش، بتوانێت بە ئاسانی مامەڵەی لەگەڵدا بکات".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر گوتیشی، "لە رێگەی سۆران رێگەکە بە شێوەیەک مەودای بینینی تێدا کەمبووەتەوە کە گەیشتووەتە 50 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا. جا تێپەڕاندن یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی کە نابێت لەم کاتانەدا شۆفێران بیکەن".
 
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ سێ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە دووانیان بەهۆی خلیسکانەوە بووە و یەکێکیشیان پێکدادان بووە کە بەهۆی تەمەوە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.